"گەرمیانیە"

ھەشتەم حاجی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شەوی رابردووی یەکشەممە 16.6.2024 لە شاری مەککە ھەشتەم حاجی کورد گیانی لەدەستدا.

حاجیەکە ناوی حەمید رەحیمە، تەمەنی 60 ساڵە، دانیشتوی شارۆچکەی گردەگوزینەیە لە قەزای کەلار، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەوە سەردانی وڵاتی سعودیەی کردبوو.

قادر ئەکرەم، خزم و دراوسێی ئەو حاجیەی کە گیانی لەدەستداوە بە 964ـی وت،” حاجی حەمید نەخۆشی دڵی ھەبووە، شەوی ڕربردوو دوای تێکچونی دۆخی تەندروستی لە شاری مەککە گیانی لەدەستداوە”

لە رۆژی عەرەفەوە 15.6.2024 تا ئێستا ھەشت حاجی کورد لە وڵاتی سعودیە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانیان لەدەستداوە، حەوتیان دانیشتوی ھەرێمی کوردستانن و ئەویتریان دانیشتوی رۆژئاوای کوردستانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

حەوتەم حاجى کورد گیانى لەدەستدا

حەوتەم حاجى کورد گیانى لەدەستدا