خەڵکى رانیەیە

حەوتەم حاجى کورد گیانى لەدەستدا

964+

ئەحمەد محەمەد

لە کاتى گەڕانەوەى لە کێوى عەرفە، حاجیەکى دیکەى هەرێمى کوردستان کە خەڵکى رانیەیە گیانى لەدەستدا.

حەوتەم حاجى کوردە کە لە سعودیە گیان لەدەستدەدات.

ئەو حاجیەى گیانى لەدەستداوە، ناوى سوعاد عەبدولرەحمانە و تەمەنى 56 ساڵە و خەڵکى رانیەیە.

رابەر ئەمین، کوڕى ئەو حاجیەى گیانى لەدەستداوە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”کەمتر لە سێ کاتژمێرە، دایکم دواى ئەنجامدانى رێکارەکان لە کێوى عەرەفە گیانى لەدەستداوە”.

باسى لەوەکرد، دایکى لەگەڵ باوکى بە ڤیزاى ساڵى چوونەتە سعودیە، بەڵام لەوێ دایکى دڵى لە لیدان کەوتووە و گیانى لەدەستداوە.

ئاشکراشى کرد، دایکى هیچ نەخۆشییەکى لەگەڵ نەبووە و پێشتریش دوو جارى دیکە بۆ عومرە چووەتە سعودیە.

لەبارەى هێنانەوەى تەرمەکەى یان بەخاکسپاردنى لەوێ، رابەر ئەمین روونیکردەوە کە تائێستا نەگەیشتوون بە بڕیارێکى تەواوەتى کە لەوێ سپاردەى خاکى بکەن یان بیگەڕێننەوە.

تائێستا حەوت حاجى کورد کە شەشیان خەڵکى هەرێمى کوردستانن لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە و دوو حاجیش بێ سۆراغن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 حاجییەکى دیکەى هەرێم گیانى لەدەستدا

 حاجییەکى دیکەى هەرێم گیانى لەدەستدا