شەشەم حاجى کورد

 حاجییەکى دیکەى هەرێم گیانى لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ حاجیەکی کوردی خەڵکی شاری سلێمانی لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج گیانی لەدەستدا.

تائیستا شەش حاجى کورد کە پێنجیان خەڵکى هەرێمى کوردستان، لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

مامۆستا تەها بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی سلێمانی بە 964ـى وت، ئەمڕۆ حاجیەکی کورد بە ناوی زینەت لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج کۆچی دوایی کردووە کە بە ڤیزای ساڵی گەشتیاری سەردانی سعودیەی کردوە.

لە دوێنێوە شەش حاجى کورد کە پێنجیان خەڵکى هەرێمى کوردستانن و ئەوەى تر خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە، لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێنجەم حاجى کورد لە سعودیە گیانى لەدەستدا

پێنجەم حاجى کورد لە سعودیە گیانى لەدەستدا