دیمەنی شۆردنی شەقامەکانی ناوبازاڕی هەولێر.وێنە.شارەوانی هەولێر
لەلایەن شارەوانیەوە
بەم بەیانی جەژنە تەواوی بازاڕی هەولێر پاککرایەوە
964+
توانا نەقی
دوای هاتنی جەژن و هاتنی رێژەیەکی زۆری گەشتیار بۆ هاولێر، ناو بازاڕ زۆر پیس بوو بوو، بەم رۆژی جەژنە ناوبازاڕ پاککرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەکی زۆر بەمەبەستی شت کڕین روویان کردووەتەوە بازاڕ بۆیە ئەم بەرەبەیانە تا چۆڵ بووە لەلایەن تیمەکانیانەوە و ژینگە پارێزانەوە پاککراوەتەوە.
دەشڵێت، سەرجەم شەقامەکانی ناوبازاڕ لەگەڵ چواردەوری قەڵا جگە لە کۆکردنەوەی خاشاک بە تانکەریش سەرجەم شەقامەکان شۆردراون.