ئاگر بێ كاره‌باى كردن

ژمارەیەک گوندی گەرمیان لە ئێوارەوە بێ کارەبان

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15.6.2024 بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لەسەر رێگای کەلار – گردەگۆزینە، ھێڵی گواستنەوەی کارەبای ژمارەیەک گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان زیانی پێگەیشتوە و لە ئێوارەوە بێ کارەبان.

ھێڵی گواستنەوەی کارەبای 11KV و 33 KVزیانیان پێگەیشتووە، دانیشتوانی ھەریەک لە شارۆچکەی گردەگۆزینە و ساڵح ئاغا و گوندەکانی چواردەوریان بێ کارەبان.

ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بە 964ـى وت، تیمەکانی چاکسازی کارەبا لە شوێنەکەن و لە ھەوڵی گەڕاندنەوەی کارەبان.

وتیشی “بەدیاریکراوی نازانین چەند گوند بێ کارەبان، بەڵام ھەریەک لە شارۆچکەی گردەگۆزینە و ساڵەح ئاغا لەگەڵ زۆرینەی گوندەکانی سنوری ناحیەی قۆرەتوو تاوەکو گوندەکانی نزیک قەزای خانەقین کارەبایان بڕاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیار نییه‌ کەی کاری تیمەکان تەواو دەبێت، بەڵام ھەموو ھەوڵێک دەدەن ئەمشەو کارەبا بۆ ئەو جێگایانە بگەڕێننەوە و ماڵەکانیان رووناک بکەنەوە.

نزیک کاتژمێر 4:00ـى ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگر لە کۆگایەکی بۆری پلاستیکی کەوتەوە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا، جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کاسبکارانی بازاڕی دەستی دووی بەردەڕەش بێ ئاو و کارەبان

کاسبکارانی بازاڕی دەستی دووی بەردەڕەش بێ ئاو و کارەبان