داهاتەکەی بەرێژەی 89% زیادیکردووە

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە پێنج مانگدا 91 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە

964+
ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی دارایی خۆی بە رێژەی 89% زیادکردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوە بۆ ساڵی رابردوو.

بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەندازیار مەناف نەعیم ئەمڕۆ شەممە 15.6.2024 رایگەیاند، ئەو داهاتەی لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە فرۆشتن و قازانجەوە دەستکەوتووە، زیاتر لە 91 ملیۆن دۆلار بووە.

نەعیم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو داهاتانە زیاتر بووە لەوەی کۆمپانیاکە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا بەدەستی هێناوە بە رێژەی 89%، هۆکارەکانیشی بۆ ئەو پلانە گەڕاندەوە کە بەڕێوەبەرایەتی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا پەیڕەوی لێکردووە، بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی راستەوخۆ.

لە ئەولەویەتی پلانە جێ بەجێکراوەکاندا هاتووە بۆ زۆرترین داهاتی دارایی، چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە دارایی و کارگێڕی و تەکنیکییەکان و بەردەوامی گەڕانەوەی فڕۆکە وەستاوەکان بووە بۆ خزمەتگوزاری.

داهاتی هێڵە ئاسمانییەکان لەنێوان دوو ساڵدا؛

+964صورة من منصة (شبكة):