لە سعودیە
حاجیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
964+
زەید کۆچەر
سێیەم حاجی کورد و دووەم حاجی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودیە گیانی لەدەستدا.
ئەو حاجیەی ئێستا گیانی لەدەستداوە ژنێکە و خەڵکی قەزای بەردەڕەشە.
زانیاری هات
ئەمرۆ ژنێکی دانیشتووی قەزای بەردەڕەش، لە کێوی عەرەفە لە وەڵاتی سعودیە گیانی لەدەستدا، ژنەکە ڤیزەی ساڵێکی هەبووە و لە ئیماراتەوە رۆیشتووە بۆ بەجێکردنی فەریزەی حەج.
ژنەکە ناوی “ئاسیا عەلی محمد” تەمەن 68 ساڵ و خاوەن چوار منداڵە کە سێ کور و کچێکە، و ئەمرۆ لە سعوودیا گیانی لەدەستدا.
نەزیر تاهر محمد سەعید، برای مێردی ئەو ژنە بە 964ـی وت، ئەمرۆ ئیوارە ژن براکەم لەکێوی عەرەفە گیانی لەدەست دا، پێشتر هیچ نەخۆشیێکی نەبووە تەنیا هەندێک جار قاچوقولی ئازاری هەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی