دارەکانی شارەوانیشی لەناوبرد
ئاگره‌كه‌ى ئاغجه‌له‌ر زیاتر له 60 دۆنم پووش و پاوانى سووتاند
964+
عەزیز گۆپتەپەیی – ئاغجەلەر
ئه‌مڕۆ لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەرى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ، له ئه‌نجامى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك ده‌یان دۆنم پووش و پاوان و دار و دره‌خت بە تەواوی سوتان.
ئاگره‌كه له زه‌ویه‌كی پووش و پاوان روویداوه و كه‌چه‌ندین دارى تازه چێندراویشی تێدابووه كه‌له‌لایه‌ن شاره‌اونییه‌وه چێندرابوون.
ئامانج جەوهەر، سەرۆکى شارەوانی ئاغجەلەر به 964ـى وت، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگره‌كه کەوتوەتەوە و تیمەکانى شاره‌اونى و به‌رگرى شارستانى و كه‌سانى خۆبه‌حش خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ى بوونه.
وتیشی “ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ كرا، بەڵام زیاتر لە 100 دار و درەخت سووتاند کە ماوه‌ى زیاتر لەدوو ساڵه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شارەوانییه‌وه خزمەت ده‌كرێن”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش لە بەرگری شارستانی ئاغجەلەر به 964ـى وت، ئاگره‌كه زیاتر لە 60 دۆنم پوش و پاوانی سوتاندووه.
وتیشی “چونكه ئاگره‌كه به‌هێز بوو، دوای هەوڵدانێکی زۆر ئینجا تواندرا کۆنتڕۆڵ بکرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن