دوکان

كێبڵی روناككەرەوەكان رزیون و عامودەكانیش كارەبایان كەوتووەتەسەر

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ماوەی چوار رۆژ پێش ئێستا هاوڵاتیانی قەزای دوكان فەرمانگەی كارەبای دوكانیان ئاگاداركردوەتەوە، لەبونی شۆڕتی عامودی روناككەرەوەكانی شەقامی سەرەكی ناوبازاڕی قەزاكە و لێپرسراوی سیانەی روناككەرەوەكانی دوكانیش دەڵێت، “كاتێك رۆیشتینەسەر حاڵەتەكە بۆمان دەركەوت كێبڵەكانی ژێر زەوی روناككەرەوەكان رزیون”.

گرفتەكە بەهۆی ئاوی باراناو و ئاودانی داری نێوان شەقامەكانەوە دروست بووە و بەشێكی كێبڵەكانی ژێر زەویەكەی رزاندووە.

عومەر عارف، لێپرسراوی بەشی سیانەی روناككەرەوەكانی دوكان بە 964ـی وت، هۆكاری ئەو شۆڕتە دەگەڕێتەوە بۆ رزینی ئەو كێبڵانەی كە لەژێر زەویدان، تیمەكانمان دوو رۆژیان پێویست بوو بۆ دۆزینەوەی ئەو شۆڕتە، كاتی زیاترمان پێویستە بۆ چارەسەركردنی و دەكەوینە دوای جەژنەوە، لەبەرئەوەی پێویستە تەواوی ناوبازاڕی قەزاكە چێك بكەینەوە و دڵنیابینەوە لە كێبڵەكا.

وتیشی، “هەموو كات ئەو شۆڕتە ناكەوێتە سەر ئەو عامودە، تەنیا ئەوكاتانە نەبێت كەلە دوای ئێوارەوە روناككەرەوەكان دادەگیرسێنن، داوای لە هاوڵاتیانی دوكانیش كرد تا چارەسەركردنی گرفتەكە، باشترە نزیكی عامودی روناككەرەوەكان نەكەون”.

نزیكەی 10ساڵ پێش ئێستا، بەهرۆز فەرەیدون، پارێزگاری ئەوكاتی سلێمانی بڕیاریدا هەموو جسر وەسەتیەكانی دوكان كە پێشوتر كۆنكرێت بون بشكێنرێن و لەبری ئەوە دارو سەوزایی بڕوێنرێن، ئەوكات كەكۆنكرێتەكان بەدڕێڵ شكێنراون بەشێكی كێبڵەكان زامدار بوون و بە تێپەڕبوونی كات رزیون عومەر عارف وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبای دوکان خە...

زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبای دوکان خەرجکراوە