بە ڤیزاى ساڵى چوو بوو

یەکەم حاجیی هەرێم لە سعودیە گیانى لەدەست دا

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

یەکەم حاجى هەرێمى کوردستان لە سعودیە گیانى لەدەست دا، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف دەڵێت، بە ڤیزاى ساڵى چووبووە سعودیە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف، لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، ئێستا، حاجیەکى ئافرەت کە بە ڤیزاى ساڵى گەشتى سعودیەى کردبوو، لە خاکى عەرەفە کۆچى دوایى کرد.

بەپێى راگەیەنراوى وەزارەتى ئەوقاف، حاجییەکە ناوى هەمین قادر و خەڵکى شارى هەولێرە.

لاى خۆیەوە، شێخ نیاز راغب، بەڕێوەبەرى گشتى حەج و عومرەى هەرێم بە 964ـى وت،” ئاگادارنین، تەنیا ئەوە دەزانین هەر کەسێک لە چوارچێوەى حەج و عەمرە گەشتى کردبێت هیچ یەکێکیان گیانیان لەدەست نەداوە”.

بۆ ئەمساڵ جگە لەو ژمارە حاجیەى لە چوارچێوەى پلانى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێم و پشکى هەرێم لە عیراق سەردانى سعودیەیان کردبوو، دەوترێت هەزاران کەسى دیکە بە ڤیزاى ساڵى سەردانى ئەو وڵاتەیان کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رەشبگیرى حاجیانى قاچاغ دەستیپێکردووە

رەشبگیرى حاجیانى قاچاغ دەستیپێکردووە