تەندروستی تیکچووە
بەندکراوێک 22 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە
964+
سۆما حەکیم زادە
بەندکراوێکی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندی پیرانشار بەناوی سولەیمان محەمەد پوور، ماوەی 22 رۆژە خۆی بێبەش کردووە لە خواردن و خواردنەوە و مانی گرتووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، سولەیمان محەمەد پوور، لەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەی 22 رۆژە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر ناڕوونی چارەنووسی مانی لە خواردن گرتووە و لە ئێستا تووشی تێکچوونی جەستەیی بووە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ناوبراو، بە رێکخراوی هەنگاوی راگەیاندووە، سولەیمان چوارمانگ پێش ئێستا بە تۆمەتی “قاچاخی چەک” دەستەبەسەر کراوە وخۆیشی ئەو تۆمەتەی رەتکردووەتەوە.