فەلەکناسی لوبنانی لەیلا عەبدولـلەتیف
پێشبینییه‌كانی له‌یلا عه‌بدولـله‌تیف
“كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی عێراق ده‌كوژرێت”
964+ عه‌ره‌بی
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەلەکناسی لوبنانی لەیلا عەبدولـلەتیف، جارێکی دیکە بە پێشبینییە ورووژێنەرەکانەوە مشتومڕی له ناو میدیادا نایه‌وه و ده‌ڵێت هه‌وڵێكی تیرۆركردن رووده‌دات و كه‌سایه‌تییه‌كی دیار ده‌كوژرێت.
لەیلا عەبدولـلەتیف، كه دوای كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسیی سه‌رۆكی ئێران، زیاتر سه‌رنجی كه‌وته‌سه‌ر و پێشبینییه‌كانی بووه جێی سه‌رنج، ئێستا ده‌ڵێت لە ساڵانی 2024 و 2025دا سێ سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی لە دەرەوەی بازنەی سیاسی و دوور لە دەسەڵات دەبینم و رەنگە بۆ گەلەکەیان هەندێکیان شۆک بن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن “پێشبینیی هەوڵێکی تیرۆرکردن دەبینم کە رەنگە یەکێک لە سەرکردە دیارەکان بکاتە ئامانج، رووداوه‌كه‌ش له عێراق ده‌بێت، كه لە ساڵانی 2024 بۆ 2025 روودەدات”.
فەلەکناسی لوبنانی لەیلا عەبدولـلەتیف ئه‌و قسانه‌ی له به‌رنامه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس عه‌مرۆ دیب كرد.
له‌یلا پێشبینیی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناته‌نیاهۆش ده‌كات و ده‌ڵێت، بۆ قۆناغی داهاتوو لە پێگەی خۆی بەردەوام دەبێت، تا دەگاتە هەڵبژاردن.