دەمى دەستەى دەستپاکى چەور کردووە

گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

گەندەڵییەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت، لە پێناو چاوپۆشیکردن لە گەندەڵییەمانى بە پێدانى ئۆتۆمبێل دەستەى دەستپاکى بێدەنگ کردووە.

دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە 964ـى وت،”لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانیی و چاودێریی و بەدواداچوونەکانمان، بۆمان دەرکەوت پارێزگاری بەوەکالەتى کەرکوک نۆ ئۆتۆمبێلی داوە بە دەستەی دەسپاکیی کەرکوک و لە ئێستادا لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی دەستەکەیە”.

“ئەو کارەی پارێزگاری بەوەکالەت لە پێناو چاوپۆشیی لە دۆسیەی گەندەڵییەکانی پارێزگای کەرکوکە”، دیلان غەفورى واى وت.

دیلان غەفور باسى لەوەشکرد، ئەو کارەى راکان سەعید پێچەوانەی یاسایەو سەرپێچییە، بۆ ئەومەبەستە قسەیان لەگەڵ حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی عێراق کردووە تا لەسەر نووسراوێکی ئەوان بڕیارە لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە دەربکات.

جەختیش دەکاتەوە، لە نزیکەوە چاودێریی ئەم دۆسیەیە دەکەن و کاری بەردەوامی لەسەر دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"نووسراوێکی راکان جبوری لەبارەی ئاوارەکانی کەرکوک پوچەڵ دەکرێتەوە"