سنوورى پێنجوێنیش بۆردوومان کرا

964+

کامیار کەمال_ پێنجوێن

دواى بۆردوومانى سنوورى سەرکەپکان، گوندی کانی میرانی کۆماری لە قەزای پێنجوێنیش بۆردوومان کرا.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشى پێنجوێن بۆردوومانى گوندى کانی میرانى کۆمارى بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتى، بۆردوومانەکە شاخى نێوان گوندى کانى میرانى کۆمارى و ساڵیاوا بووە، بەڵام روون نییە کوژراو و بریندار هەبێت یان نا.

جوامێر عەلی، دانیشتووى گوندى کانى میرانى کۆمارى لەبارەى بۆردوومانەکەوە زانیارى بە 964 داوە و دەڵێت، بۆردوومانەکە لە کاتژمێر 3:55 خواەک و بە دوورى چەند سەد مەترێک لە گوندەکە بووە.

بە وتەى شایەدحاڵەکە ماوەیەک لەمەوبەریش هەمان شوێن بۆردوومانکراوە.

بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى  964 لە سەرچاوە فەرمییەکانى پێنجوێن دەستیکەوتووە، هیچ بریندارێک نەگەیەنراوە بە نەخۆشخانە و هیچ ئەمبوڵانسێکیش دەرنەچووە، بۆیە پێناچێت لە بۆردوومانەکەدا زیانى گیانى هەبوو بێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست 964کەوتووە لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە، تا ئێستا هیچ بریندار یاخود کوژراو نەبراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ،  شاخی کوڕەشەڵ کە دەکەوێتە گوندی پاشکۆتەڵ و سارتکە لە سنووری ناحیەی سەرکەپکانى سەر بە قەزاى رانیە، بۆردوومانکرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

كه‌مێك پێش ئێستا سنوورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان بۆردوما...

كه‌مێك پێش ئێستا سنوورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان بۆردومان كرا