له‌ ئه‌مڕۆوه‌ خێراتر كرا

کاری نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر  کرایە 24 كاتژمێر

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌ڵێت، په‌له‌ له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بازارٍی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كاره‌كانى زوو ته‌واو ببێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانیان 24 كاتژمێر خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌بن.

کاری نۆژەنکردنەوەی ئه‌م بازاڕه‌ى هەولێر کرایە سێ شەفت و له‌ئه‌مڕۆوه‌ كاره‌كان خێراتر به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، لەبەر بەرژەوەندی کاسبکاران و دوکاندارانی ناو بازاڕی قەیسەریی هەولێر، کارکردنی تیمەکانی شارەوانی و سەرجەم ئەو تیمانەی کار لە نۆژەنکردنەوەکەدا دەکەن، خێراتر كراوه‌.

ئێواره‌ی 5.5.2024 ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 227 دوكان و7 كۆگا سووتان و 132 كه‌سیش بریندار بوون، زیانه‌كانیش یه‌كجار زۆربوون.

شه‌ش رۆژ دواى رووداوه‌كه‌، ژیار جەلال، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ی وت، پرۆسەی پاککردنەوەی بازاڕه‌كه‌ کۆتاییهاتووه‌ توانیان بە سێ رۆژ ته‌واوى بكه‌ن.

په‌رله‌مانی عێراق له‌ ئاگره‌كه‌ی قه‌یسه‌ریی هه‌و...

په‌رله‌مانی عێراق له‌ ئاگره‌كه‌ی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر ده‌كۆڵێته‌وه‌