بۆ ئازادکردنی دوو شوانەکەی داودە، داوای 30 دەفتەر دۆلار دەکرێت
964+
میلاد جهلال – گهرمیان
بۆ ئازادکردنی ئهو دوو شوانەی ناوچەی داودە، كه گومان ههیه له لایهن رێكخراوی داعشهوه رفێندراون، داوای 30 دەفتەر دۆلار دەکرێت.
دوو شوانکارهی ناوچەی داودەی سەر بە ناحیەی زینانە لە قەزای کفری، سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە کە “گومان دەکرێت چەکداری رێكخراوی داعش” بن، ههفتهی رابردوو رفێندراون، ئێستاش بۆ ئازادکرنیان داوای 300 ههزار دۆلار ( 30 دهفتهر) دەکرێت.
ناوچەی داوده دەکەوێتە نێوان ههردوو قەزای کفری و خورماتوو، كه بۆشاییەکی ئەمنی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لهوێدا دروستبووە.
حوسێن عهلی، باوکی یەکێک لە گەنجە رفێندراوەکان بە تۆڕی 964 وت “دوای رفاندنی کوڕەکانمان پەیوەندیمان پێوەکراوە بۆ ھەر یەکێکیان داوای بڕی 150 ههزار دۆلار (15 دەفتەر) کراوە، واتە بۆ ھەردوو گەنجەکە بڕی 30 دەفتەر دۆلار”.
وتیشی، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو چەکدارەکان پەیوەندییان کردووە و داوای ئەو بڕە پارەیان کردووە، پێشیانوتوون کوڕەکانیان سەلامەتن، بەڵام قسەیان لەگەڵ خۆیان نەکردووە، لە دوای ئەو پەیوەندییەوەش ھیچ پەیوەندییەکی دیكهیان نهكردووه.
شوانکارەکان تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 25 ساڵە، ئەمەش لە کاتێکدایە ماوە ماوە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شوانکارەکانی ئەو گوندانە دەڕفێندرێن،ھەندێکیان لە بەرامبەر بڕە پارەیەک ئازاد دەکرێن و ھەندێکیشیان كوژراون.