"بکوژەکان دەستگیر کراون"

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک لەلایەن دوو منداڵی خۆی و هاوژینەکەی کوژرا

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیر کران، پۆلیس دەڵێت، دەستگیرکراوەکان ژن و منداڵی کوژراوەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای دۆزینەوەی تەرمی کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە گوندی خەراجیان لە عەربەت، لێکۆڵینەوەیان کردووە و دەرکەوتووە ئەو کەسە لەلایەن هاوژینەکەی و کچ کوڕێکی خۆی کوژراوە.

“لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو، تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرەنجام و كەمتر لە چوار سەعات لێكۆڵینەوەكان دەریانخست هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە، بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

تۆمەتبارەکان تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 36 ساڵدایە و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەکەی ناحیەی زەڕایەن دەس...

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا