خانووی زیادەڕۆ لەسنووری قەزای سێمێل تاپۆدەکرێن 

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

خانووە زێدەڕۆکان لە سنووری قەزای سێمێل قوناغ بە قوناغ تاپۆ دەکرێن، وتەبێژی قایمقامیەتی قەزای سێمێلێش دەڵێت، تا ئێستا 520 مامەڵەی خانووی زێدەڕۆ رەوانەی ئیدارەی پارێزگای دهۆک کراون بۆ تاپۆکردن.

بۆ تاپۆکردنى خانووەکان چەند مەرجێک کراوە بە بنەما، سەرەتا دەبێت لیژنەیەکی تایبەت سەردانی خانووەکان بکات و رووبەری خانووەکە و نەخشەکە و دروستکردنی دیاری بکات. پاشان بەپێی ئەو رێنمایە مامەڵەی تاپۆیان بۆ رێکدەخرێت.

ساڵح غازی وتەبێژی راگەیاندنی قایمقامی قەزای سێمێل بە 964ـى وت، نزیکەی ساڵێکە دەستمان کردووە بە مامەڵەی تاپۆ کردنی خانووە زێدەڕۆکان.

وتیشی،”لەلایەن شەش شاڕەوانی سەربە قەزای سێمێل مامەڵەی خانووەکان بۆمان دەنێرنەوە و بە راوێژ لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونى بۆ دەکەن، تائێستا تۆمارکردنی مامەڵەی 520 خانوو بۆ تاپۆکردن رەوانەی لیژنەی باڵا لە پارێزگای دهۆک کراون”.

بە وتەى وتەبێژی قایمقامییەتى سێمێل، بریارە تا کۆتای مانگی نۆی ئەمساڵ مامەڵەی تاپۆکردنى خانووە زێدەڕۆکان تەواو بکرێت و دواتر مامەڵەکان رادەگیرێن.

964 دەزانێت، هەر خانوونەیەک کە بڕیاردەدرێت تاپۆ بکرێت بەپێی شوێنەکە بڕی پارەکەی بۆ دەستنیشان دەکرێت ئەمەش لەرێگەی لیژنەی خەمڵاندن لە پارێزگای دهۆک.

قەزای سێمێل لە دوو ناحیە پێکهاتووە، و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 200 هەزار کەسە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سێمێڵ دەستپێکردنی 20 پرۆژە تەنیا بودجەکەیان ماوە

لە سێمێڵ دەستپێکردنی 20 پرۆژە تەنیا بودجەکەیان ماوە