گیانى لەدەستدا

بارهەڵگرێک شۆفێرێکى کرد بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەى خۆیەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

کەمێک لەمەوبەر لە ناوەندی قەزای خورماتوو، لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک بۆ بەغدا، شۆفێرێک لەنزیک بەنزینخانەی گەورەی قەزاکە لە کاتى دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکەى بارهەڵگرێک بە خێرایى دێت و دەیکات بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەى خۆیەوە و گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی گشتیى خورماتوو بە 964ـی وت،”کەمێک لەمەوبەر تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و دەرکەوت کە بەهۆی شێلانەوە توشی خوێنبەربون بووەو هەر لەشۆێنی روداوەکە گیانی لەدەست داووە”.

وتیشی،” هاوڵاتییەکە تەمەنی 40 ساڵە ودانیشتوی شاری هەولێرەو ئێستا تەرمەکە لەنەخۆشخانەی گشتیى قەزاکەیەو پەیوەندی بەکەسوکاریەوە کراوە بێن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەیان”.

رووداوەکە بەو شێوەیە بووە، شۆفێرى ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە لە بەغداوە بەرەو هەولێر رۆیشتووە، لەوێ دابەزیوە، بەڵام لەو کاتەدا بارهەڵگرێک خۆى دەکێشێت بە ئۆتۆمبیلەکەدا و شۆفێرەکە دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەى خۆی.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە964ـی وت،”ئەو شۆفێرە بارهەڵگرەی خۆی بەهاوڵاتییەکەدا کێشاوە، راستەوخۆ لە دوای رووداوەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردوەو ئێستاش لێکۆلێنەوە لەگەڵى دەستیپێکردووە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رێی خورماتوو رووداوێکی هاتوچۆی قورس روویدا

لە رێی خورماتوو رووداوێکی هاتوچۆی قورس روویدا