لە هەولێر

هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی جەژن قەدەغە کرا

964+

توانا نەقی

لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربان هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە بەشێک لە رێگای سەیرانگاکان و بەتایبەت رێگای هەولێر – شەقڵاوە قەدەغە کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەنەوە لەهەر چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان، بەتایبەت رێگای هەولێر – شەقڵاوە

دەشڵێت، ئەو بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و درووست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆیە لەو ڕێگایانە.

هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ نزیک سەیرانگاکان قەدەغە کرا

هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ نزیک سەیرانگاکان قەدەغە کرا