"ده‌ستى ئاوه‌دانى ده‌گه‌ڕێنینه‌وه"
سه‌یدسادق ئەنجومەنێکى بۆ فشار‌و بەدواداچوونی گرفتەکان دروستکرد
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ سه‌یدسادق
ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و رۆشنبیران و چالاكانى مه‌ده‌نى سه‌یدسادق، ئه‌نجومه‌نێكیان دروستكردووه و ده‌ڵێن، بۆ فشارخسته سه‌ر حكومه‌ت و به‌دواداچوونه بۆ كێشه‌و گرفته‌كانى قه‌زاكه و راگه‌یه‌ندراوێكیشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شاخه‌وان والى، مامۆستا و یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه، به 964ـى وت ساڵانێكه سه‌یدسادق له رووى خزمه‌تگوزاریه‌وه وه‌ك پێوست پرۆژه‌ى تێداناكرێت، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یان پێكهێناوه و سه‌ردانى قائیمقامیه‌ت و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى حكومه‌تیشیان كردوه.
وتیشی “خۆبەخشانە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی کەسی و حزبی، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دروستكراوه، ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه ده‌ستى ئاوه‌دانى بە کوچە و کۆڵانەکانى شاره‌كه بگه‌ڕێنینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌یانه‌وێت هاوشانى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت پێكه‌وه كاربكه‌ن، ناشیانه‌وێت جارێكى دیكه داموده‌زگاى حزبى و حكومى له‌سنووره‌كه‌یان بسوتێنرێت، هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كان به برایه‌تى و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
قه‌زاى سه‌یدسادق، له‌رووى ئیدایه‌وه سه‌ر به پارێزگاى سلێمانییه و 45 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتییه‌وه دووره، ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى نزیكه‌ى 120 هه‌زار كه‌سه.
له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵاى رابردوودا، چه‌ند جارێك هاوڵاتیانى ئه‌و قه‌زایه خۆپیشاندانى ناره‌زایه‌تیان ئه‌نجامداوه به‌هۆى نه‌بوونى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌وه، ژماره‌یه‌ك داموده‌زگاى حكومى و حزبى له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن