تا 18ى مانگ گەنمەکانیان وەردەگیرێت

جوتیارانى عەربەت ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

سایلۆى سلێمانى جوتیارانى عەربەت ئاگادار دەکاتەوە تا 18ـى ئەم مانگە گەنمەکانیان لێ وەردەگیرێت.

لە ئادادارییەکەى سایلۆى سلێمانیدا هاتووە، بەپێى ئەو خشتەیەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بۆی ناردون تا 18.6.2024، گەنمی جوتیارانی بەشی کشتوکاڵی عەربەت وەر دەگیرێت.

شاسوار جەلال، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى عەربەت بە 964ـى وت،”سایلۆ ناوچەکانى دابەشکردووە لە 10ـى ئەم مانگەوە تا 18ـى مانگ، گەنمى جوتیارانى عەربەت وەردەگرێت و دواى ئەوە هى ناوچەیەکى دیکە”.

بۆ هەر دۆنمێک جوتیارانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى 237 کیلۆ گەنمیان لێ وەردەگیرێت، لە سنوورى عەربەت 74 هەزار دۆنم زەوى رەزامەندى لەسەر دراوە کە لە سایلۆ گەنمیان لێ وەردەگیرێت.

بۆ ئەمساڵ، لە سەرجەم هەرێمى کوردستان 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت لەو ژمارەیە 43%ـى بەر پارێزگاى سلێمانى دەکەوێت.

بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى عەربەت هاوڕایە لەگەڵ جوتیاران و دەڵێت، ئەو بڕە گەنمەى لە جوتیاران وەردەگیرێت کەمە، چونکە بڕشت بەلای کەمەوە 400 بۆ 500 کیلۆگرامە بۆ هەر دۆنمێک زەوى.

ساڵى رابردوو بۆ هەر دۆنمێک بڕى 178 کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەردەگیرا.

سایلۆی بیتوێن ده‌ڵێت جێگه‌مان نه‌ماوه‌ بۆیه‌ گه‌نم...

سایلۆی بیتوێن ده‌ڵێت جێگه‌مان نه‌ماوه‌ بۆیه‌ گه‌نمى بنگرد وه‌رناگرین