50 ماڵ سوودمەند دەبن

بۆریی ئاو بۆ گەڕەکێکی پێنجوێن دابین کرا

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بە گوژمەی 16 ملیۆن دینار بۆریی ئاو بۆ گەڕەکی کانی گۆیژ لە پێنجوێن دابین دەکرێت و 50 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.

پێشتر ئەو گەڕەکە بیرێکی بۆ هەڵکەندراوە و ئێستاش بەو بۆرییانە دابەشکردنی ئاوەکە بەسەر ماڵەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

سالار مەحمود، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، لە ئێستا بەهۆی نزیکی لە جەژنی قوربانەوە پڕۆژەکە راگیراوە تا لە جەژندا منداڵ نەکەونە ناو ئەو حەفرەی بۆ بۆرییەکان لە گەڕەکەکەدا هەڵیدەکەنن.

وتیشی، “بوودجەی پڕۆژەکە 16 ملیۆن دینارە و پێویستمان بە 870 مەتر بۆریی سێ ئینج و دوو ئینج و نیوە و کە دەستمان پێکرد بە ماوەی هەفتەیەک تەواوی دەکەین”.

باسی لەوەش كرد، دوای گەڕەکی کانی گۆیژ تەنها یەک گەڕەکی دیکە دەمێنێتەوە لە سەنتەری قەزای پێنجوێن، کە بۆریی ئاوی نەبێت و ئەو گەڕەکەش  لیژنە سەردانی کردووە و لە داهاتوودا بۆی جێبەجێ دەکرێت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

بێ ئاوی جوتیارانی شارەزووری بردووەتە پێنجوێن

بێ ئاوی جوتیارانی شارەزووری بردووەتە پێنجوێن