لە شوێنەوار

هەلى دامەزراندنى 100 گەنج رەخسێنرا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە فەرمانگەى شوێنەوارى کەرکوک، هەلى دامەزراندن بۆ 100 گەنج رەخسێنرا.

دواى ئەوەى لە کۆبوونەوەى رابردوویدا، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق هەلى دامەزراندنى دوو هەزار گەنجى بە شێوەى گرێبەست بۆ وەزارەتى گەشتوگوزار و رۆشنبیرى و شوێنەوار لە سەرتاسەرى عێراق رەخساند، لەو ژمارەیە 100 هەلى دامەزراند بۆ شوێنەوار دەدرێت بە کەرکوک.

ماهر عوگڵە عوبەیدی، بەرێوەبەڕی فەرمانگەی پشکنین و شوێنەواری کەرکوک بە 964ـی وت،” ئەو 100 هەلی دامەزراندنە تایبەتە بە پاسەوانی شوێنەواری کەرکوک، ئەوەش رێژەیەکى کەمە، چونکە لە کەرکوک سەدان ناوچەى شوێنەوارى هەیە”.

رونیشى کردەوە، تائیستا هیچ رێنماییەکى وزاریان بۆ نەهاتووە لەسەر شێوازى دامەزراندنەکە، تەنیا ئەوە نەبێت ئەو کەسەى داواى دامەزراندن دەکات دەبێت خەڵکى شارى کەرکوک بێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

500هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیەنرا

500هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیەنرا