بەشى سەرەوەى

لە باڵەخانەیەکى سلێمانى ئاگر کەوتەوە

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، ئاگر لە باڵەخانەیەکى گەڕەکى ئاشتى شارى سلێمانى کەوتەوە و تائیستا هۆکارى ئاگرەکە نەزانراوە.

ئاگرەکە لە بەشى سەرەوەى باڵەخانەیەک کەوتووەتەوە، دەوترێت بەهۆى سیستمى غازەوە بووە و دەنگێکى گەورە هاتووە ئینجا ئاگرەکە دورستبووە، بەڵام تائێستا بەرگرى شارستانى هیچ لێدوانێکى فەرمى نییە و نازانرێت هۆکارەکە چییە.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە شوێنى رووداوەکەن، بەشێکى ئاگرەکە پەڕیوەتەوە بۆ بینایەکى تەنیشتى، بەڵام ئەویان کۆنتڕۆڵکراوە.

هه‌ڵمه‌تى ئاگربڕ له‌ دارستانه‌كانى سنوورى سلێمانى د...

هه‌ڵمه‌تى ئاگربڕ له‌ دارستانه‌كانى سنوورى سلێمانى ده‌ستیپێكردووه‌