دوای سێ مانگ لە ئیشنەکردنی

لە سبەینێوە ھاوڵاتیانی گەرمیان دەتوانن تیشکی MRI بگرن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای نزیکەی سێ مانگ لە نەبوونی فیلم بۆ گرتنی تیشکیMRI ،ئەمڕۆ سێ شەممە 11.6.2024 لەلایەن ژمارەیەک خێرخوازەوە فیلم بۆ گرتنی تیشک دابینکرا.

بەشی شەش مانگ فیلمی تیشکیMRI دابینکراوە.

لاوان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری تیشک لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە 964ى وت،”ھاوڵاتیانی سنووری گەرمیان لە سبەینێ چوارشەممەوە 12.6.2024 دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ گرتنی تیشکیMRI “.

ئەوانەی کە سبەینێ سرەیانە دەتوانن سەردان بکەن، ئەوەشی کە سرەکەی بەسەرچووە سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی رۆژێکیان بۆ دەستنیشان بکەن، لاوان محەمەد وای وت.

ئەو فیلمانەی تیشکیMRI ئەمڕۆ بەدەست سەنتەرەکە گەیشتوە، لەلایەن ژمارەیەک سەرمایەدار و خێرخوازی سنووری گەرمیان دابینکراوە، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەکرد،”ئەو فیلمانەی دابینکراوە بە نزیکەیی بەشی شەش مانگ دەکات، تاوەکو شەش مانگی داھاتوو گرفتی نەمانی فیلممان نابێت و چاوەڕێ دەکەین پێش تەواوبوونی ئەوانە، لەلایەن حکومەتەوە فیلممان بۆ دابین بکرێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێ مانگە تیشکیMRI لە نەخۆشخانەی کەلار ئیش ناکات

سێ مانگە تیشکیMRI لە نەخۆشخانەی کەلار ئیش ناکات