کۆنترۆڵکرا

ئاگر لە بینای کۆنی هاتوچۆی هەولێر کەوتووەتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئاگرێک لە بینای کۆنی هاتوچۆی هەولێر کەوتووەتەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت لە رێگەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

بیناکە شوێنی حیجزکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلە کە لەلایەن هاتوچۆوە دەستی بەسەردا گیراوە.

زانیاری هات

ئاگرەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆنی هەولێر کۆنترۆڵکرا و 10 تیمی بەرگری شارستانی هەولێر لە شوێنی رووداوەکەن.

نوێکرایەوە لە 8:30 

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی بۆ 964وتی”لەكاتژمێر 7:07ئاگادار كراینەوە بە بوونی ئاگر لە هۆبەی دەست بەسەر داگرتن لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ و بینای كۆنی پۆلیسی هاتووچۆ، هۆكاری ئاگرەكە كاركردن بەكۆسەرە بووە.

وتیشی، پۆلیسەكان خاڵی ئیشكگریان دروست كردووە، پوش و پەلاشەكان ئاگری گرتووە و گەیشتۆتە تایەی ماتۆرسكیلەكان15ماتۆر سوتاوە، خۆشبەختانە ئاگر نەگەیشتۆتە ئۆتۆمبێلەكان و مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوی ئاگرەکەش نیە، ئەگەر هەشبێت سیستەمی بەرگری شارستانی لێە.

سەبارەت بە ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕی قەیسەریش وتی، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا بووە و هەرزوو کۆنتڕۆڵکرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سبەیی و دوو سبەی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری رایی ناکرێت

سبەیی و دوو سبەی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری رایی ناکرێت