پەیامنێری 964 ورد و درشتی باس دەکات

چەند رۆژێکی قورس بۆ 12 هەزار کچ و 11 هەزار کوڕی کەرکوک

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سێ رۆژە قوتابیانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە دۆخێکی قورسدان، تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی دەستیپێکردووە.

رۆژی شەممە 8ی حوزەیران تاقیکردنەوەی قۆناغی شەشی ئامادەیی لە عێراق دەستیپێکرد و هەتا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بەیانیان لە کاتژمێر 6 هەتا 8 ئینتەرنێت دەبڕدرێت بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە دزەکردنی پرسیارەکان.

کاروان ساڵحی پەیامنێری 964 ورد و درشتی زانیارییەکانی لەسەر تاقیکردنەوەکان کۆکردووەتەوە.

لە شاری کەرکوک 24هەزار و 280 قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانی هەردوو بەشی زانستی وێژەیان کردووە، لەوانە 11هەزار 827 قوتابی کوڕ و 12هەزار و 453 قوتابی کچن.

خوێندنی کوردی و عەرەبی و تورکمان و زمانە بیانییەکان هەمووی تاقیکردنەوەیانە، لە خوێندنی کوردی چوار هەزار و 540 قوتابی تاقیکردنەوە دەکەن.

لای خۆمان رۆژی 23ی ئەم مانگە تاقیکردەنەوەی 12ی ئامادەیی دەست پێدەکات.

پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ

دەوامی قوتابیانی پۆلی 12 درێژکرایەوە و تاقیکردنەوەیان ...

دەوامی قوتابیانی پۆلی 12 درێژکرایەوە و تاقیکردنەوەیان دواخرا