لە 100ـەوە بۆ 800

شارەوانیى سلێمانى هەشت هێندە کرێى دوکاندارانى هوانە زیاد دەکات

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

نزیکە دوو هەزار دوکانداری پیشەسازیی گەڕەکی هوانە ناڕازین سەبارەت بەو کرێیەى شارەوانیی سلێمانی بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستی دوکانەکانیان بۆی دیاریکردوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەرى دوکاندارانى هوانە بۆ ئەو کێشەیە سەردانى شارەوانیان کردووە.

کێشەکە ئەوەیە، ئەو دوکاندارانە پێشتر ساڵانە تەنیا 100 هەزار دیناریان دەدا بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکانیان، بەڵام ئێستا دەبێت 800 هەزار دینار بدەن.

بە وتەى بورهان عومەر، نوێنەری دوکاندارەکان کە بۆ 964 قسەى کردووە، ئێستا شارەوانى دەڵێت، بۆ پێنج ساڵ گرێبەستتان بۆ دەکەن، بە ساڵانەى 800 هەزار دینار.

وەک باسى دەکات، ئەو نرخە زۆر زۆرە و لە تواناى دوکانداراندا نییە.

لە بارەى ئەنجامى کۆبوونەوەکەشیان لەگەڵ شارەوانیى سلێمانى، نوێنەرى دوکاندارانى هوانە وتى،”هیچ نەکراوە، وتویانە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانە و دەبێت جێبەجێ بکرێت”.

نوێنەری دوکاندارەکان روونیشیکردەوە، ئەوە بارگرانییەکی زۆرە، چونکە پارەی باج و ئاو و کارەباشیان زۆرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جوتیار و خاوەن زەویەکانی هوانەی سلێمانی گردبوونەوە

جوتیار و خاوەن زەویەکانی هوانەی سلێمانی گردبوونەوە