لە هەولێر

لە گوندى لوبنانی ئاگر کەوتەوە و یاریی ئاگرینی منداڵانیش ماڵێکی سووتاند

964+

وریا فەتاح

لە گوندى لوبنانى و لە قەزای بنەسڵاوە دوو ئاگر هەبوون، هەرچەندە زیانى ماددى زۆریان لێکەوتووەتەوە، بەڵام زیانى گیانى نەبووە.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگریى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت، ئاگرى یەکەم لە شوقەیەکى نهۆمى هەشتەمى گوندى لوبنانى بووە، کە بەهۆى شۆرتى کارەباوە سپلێتێک سووتاوە و ئاگر لە شوقەکەدا دروست بووە، بەڵام زیانى گیانى نەبووە.

بە وتەى شاخەوان سەعید، ئاگرى دووەم لە بنەسڵاوە بووە، کە بەهۆى یاریى ئاگرینى منداڵانەوە ماڵێک سووتاوە و زیانى زۆرى پێگەیشتووە، بەڵام خۆشبەختانە زیانى گیانى نەبووە.

تەنیا لە پێنج مانگى یەکەمى ئەمساڵدا، لە سنوورى شارى هەولێر 407 رووداوى ئاگرکەوتنەوە روویانداوە، کە تێیدا ئاگرەکەى بازاڕى لەنگە و بازاڕى قەیسەرى لە دوو رووداوى ئاگرە گەورەکانى ئەمساڵ بوون.

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری نزیکە لە کۆنتڕۆڵکردن

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری نزیکە لە کۆنتڕۆڵکردن