سێ کەس بریندارن 

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

درەنگانێکى شەوى رابردوو بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لە سنوورى ئاکرێ، کەسێک گیانى لەدەست دا و سێ کەسى دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە لە رێگاى ناحیەى گردەسێن بۆ ئاکرێ روویداوە، ئەوەش دواى ئەوە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى لەندگرۆزەر وەردەگەڕێت

لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا چوار سەرنشینی تێدا بووە، کە خەڵکى کۆمەڵگای پیرزینن لە شاری هەولێر و لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ـى وت، درەنگانێکى شەوى رابردوو بریندارانى رووداوەکە گەیەنرانە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئاکرێ، بەڵام یەکێکیان کە گەنجێکى تەمەن 22 ساڵان بوو، گیانى لەدەستدابوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چو...

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەس بریندارن