دامەزراندنیان بوو بەچی؟

ئەگەری هەیە پێش جەژن وانەبێژانیش مەعاش وەرگرن

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە نوێنەری وانەبێژانی وتووە، “هەوڵدەدەن رۆژی شەممە 15.6.2024 شایستە و کرێی وانەبێژی بۆ مانگی سێ لە سەرجەم پەروەردەکان، دابەشبکەن”.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێتژ، خەمی جەژنی بووە، ئەمڕۆ دووشەممە 10.6.2024، کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیی کردووە بە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەوەی پێش جەژن شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی سێ دابەشبکرێت”.

ئەو وتی، “ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە رۆژی شەممەی ئەو کرێی و شایستەی داراییە دابەشبکرێ و سەرجەم پەروەردەکان بگرێتەوە”.

دەربارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان، ئەو باسیلەوەکرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەرگرتووە، بە “تخصیص مالی” بۆ دامەزراندنی وانەبێژان لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەی پێدراوە لە ماددەی 60ی پڕۆژە یاسایی بودجە”.

“گفتەکە ئەوەیە، بەپێی یاسای سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێ، بۆ ئەوەی مانگانە نزیکەی 18 ملیار دینار بخاتە سەر خەرجی موچە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە شێوەی گرێبەست”، کاروخ عەبدوڵا وای وت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، موچەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەست...

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەستی دامەزراندن

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدا چییان کردووە؟

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدا چییان کردووە؟