حاسڵاتی کوردستان

پەژاک گومانی هەیە لە سووتانی دارستانەکانی رۆژهەڵات

+964

ژووری هەواڵ

لە دەڤەرەکانی شەرناخ و ناوچەکانی جزیر و باسا و سلۆپی و قلەبان و ئەلکێ هەتا رۆژی 23ی حوزەیران قەدەغەی سەربازی راگەیەندراوەو ئەو ناوچانە وەک هەرێمی ئەمنی تایبەت ناسێندران، چیای جودی و گاباریش لە سنووری ئەو قەدەغەیەدان.

لەحەسەکە قەیرانێکی گەورەی بێئاوی دروستبووە، خەڵکی ناوچەکە دەبێ ماوەیەکی زۆر رێ ببڕن و بە دەبە ئاو پەیدابکەن، ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بە تانکەر ئاو بۆ هەندێ لە گەڕەکەکان دابین داکت، بەڵام ئەوەش زۆر کەمەو بەش ناکات.

چەند کاندیدێکی دوورخراوەی سەرۆکایەتی ئێران داوایان لە ئەنجومەنی چاکسازی دەستتور کردووەو رونکردنەوەیان بداتێ لەسەر ئەوەی بۆچی ناویان لە هەڵبژاردنەکە دوورخراوەتەوە، عەلی لاریجانی وتوویەتی ئەم پرۆسەیە زۆر ناشەفافە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا چەندین چالاکی جۆراوجۆریان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، بەهۆیانەوە سەربازێک کوژراوەو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خراوەتە خوارەوەو سێ کامێرای چاودێری تێکشکێندراون.

بەشار ئەسەد مەرسومێکی کۆماری دەرکردووە بۆ ئەوەی بڕی 300 هەزار لیرەی سوری بۆ هەموو فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی بۆ یەکجار خەرج بکرێت، ئەم بڕە پارەیە بەنزیکەیی 20 دۆلار دەکات.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) دەڵێت: ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی لەوەڕگە و دارستانەکانی چەند ناوچەیەکی وەک جوانرۆ و پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان گوماناوییەو داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت.