سه‌دان دۆنم پووش و دارستانى سووتاندووه
ماوه‌ى 15 كاتژمێره ئاگره‌كه‌ى چیای هەورێ به‌رده‌وامه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى زیاتر له 15 كاتژمێره، ئاگر له چه‌ند شوێنێكی چیای هەورێ لە سنوورى ناحیه‌ى بێتواته كه‌وتووه و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
ئیسماعیل خۆشناو، هاوڵاتییه‌كى گوندى چیوه به 964ـى وت، له‌كاتژمێر 2:00ـى دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی هه‌وره بروسكه بووه.
وتیشی “تائێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و به‌سه‌دان دۆنم پۆش و پاوان و دارستان سووتاون”.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 6:21 خوله‌ك:
سەرچاوەیەک لە به‌رگرى شارستانى سه‌روچاوه به 964ـى وت، له كاتژمێر 8:00ـى به‌یانییه‌وه تیمه‌كانیان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنن، توانیویانه ئاگره‌كه له‌سنووره هه‌ردوو گوندى چیوه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
وتیشی “ئێستا ئه‌و ئاگره به‌ڕێوه‌ته‌وه سنوورى سه‌ردۆڵ و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
لای خۆشییەوە عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین به 964ـى راگه‌یاند، ئاگره‌كه زۆربه‌ى به‌شه‌كانى چیاى هه‌ورێی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستا به‌يه‌كجارى كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
وتيشى “ئێستا تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى حاجیاوا، چوارقوڕنه، سه‌ركه‌پكان و سه‌روچاو خه‌ریكی كۆنتڕڵكردنی ئاگره‌كه‌ن”.
ئاشكراشی كرد، پێشبینى ده‌كه‌ن ئاگره‌كه به‌سه‌دان دۆنم له پووش و پاوان و دارستانى سنووره‌كه‌ى سووتاندبێت.