بۆ نۆژەنکردنەوەى بینا بازرگانییەکان

بانکێک 150 ملیۆن دینار قەرز دەدات بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران

964+

وریا فەتاح

بانکى رەشید، قەرزێکى 150 ملیۆن دینارى دەدات بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران، ئەوانەى بیناى بازرگانیان هەیە و دەیانەوێت نۆژەنى بکەنەوە.

بانکەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە هەوڵێکدا بۆ هەمەچەشنکردنی خزمەتگوزارییەکان، پێدانی راستەوخۆی قەرز بە مەبەستی پاراستنی بینا بازرگانییەکان رادەگەیەنین، کە بڕی (150) ملیۆن دینارە.

وەک ئەوەى روونى کردووەتەوە، قەرزەکە دەدرێت بە سەرجەم هاووڵاتیان (فەرمانبەران و هاووڵاتیان) بەو مەرجەی بیناکە بە ناوی داواکاری قەرزەکە یان یەکێک لە خاوەنەکانی بێت.

قەرزەکە بۆ ماوەى شەش ساڵە و پێدانى قیستەکانیش مانگانەیە و لە دواخستنیشدا نابێت لە سێ مانگ تێپەڕێت، وەک ئەوەى لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەى پێکراوە، ئەگەر قیستەکە مانگانە نەدرێت، بەڵام مەرجە سودەکە هەموو مانگێک لە کاتى خۆیدا بدرێت.

بەپێى راگەیەنراوەکە، محەمەد سەمیر عەباس، بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە، رێنمایى سەرجەم لقەکانی کردووە کە رێکارەکانی بەخشین ئاسان بکەن و بە خێرایی کارەکان ئەنجام بدەن بۆ ئەو کەسانەى داواکارى پێشکەش دەکەن.

بانکی TBI چوار جۆر قەرزی بۆ فەرمانبەران هەیە

بانکی TBI چوار جۆر قەرزی بۆ فەرمانبەران هەیە