خەڵکی کوێیە؟
گەنجێک بە چەقۆ لە زاخۆ کوژرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە زاخۆ، گەنجێکی دانیشتووی باکووری کوردستان لەلایەن خزمێکییەوە بە چەقۆ کوژڕا.
رووداوەکە کاتژمێر 11:00ـى ئەمڕۆ 10.6.2024، لە شوێنى وەستانى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لەسەر جادەى ئیبراهیم خەلیل لە نێوان سێ کەسدا کە هاوڕێى یەکترى بوون روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى سێ کەسەکە، کە خەڵکى باکوورى کوردستانن، دەبێت بە شەڕیان و یەکێکیان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر ئەوەى تر و دواى گەیاندنى بە فریاکەوتنى زاخۆ، گیان لەدەست دەدات.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ، گیانلەدەستدانى گەنجەکەى بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتى، “ئێستا تەرمى گەنجەکە لە فریاکەوتنى زاخۆیە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و دوو گەنجەکەى دیکە خۆیان رادەستکردووە، بەڵام نازانرێت کامیان تۆمەتبارى سەرەکییە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح