کێ دروستی دەکات؟

بۆ ساڵی 2050 دەتوانی بە ئەسانسۆر بچیتە بۆشایی ئاسمان

964+

رۆزی عەبدولرەحمان

کۆمپانیای ئۆبایاشی بیناسازی ژاپۆنی بەنیازە بۆ ساڵی 2050 ئەسانسۆرێک بۆ گەشتکردن لەسەر زەوییەوە بۆ بۆشایی ئاسمان دروست بکات.

ماڵپەڕی “زە سەن”ـی بەریتانی لەسەر زاری کۆمپانیای ئۆبایاشی ژاپۆنی رایگەیاند، ئامادەکاریی دەکرێت بە ئەوەی تا ساڵی 2050 بتوانرێت هاوڵاتی ئاسایی گەشت بکەن بۆ بۆشایی ئاسمان لەڕێی ئەسانسۆرەوە.

بەگوێرەی کۆمپانیاکە، ئەسانسۆری نێوان زەوی و بۆشایی ئاسمان رێگە بە مرۆڤ دەدات بە ئاسانی گەشت بکەن و بگەڕێنەوە، وەک ئەوەی سەر شەمەندەفەرێک کەوتبن.

بەگوێرەی کۆمپانیاکە خەمڵاندن بۆ دوورییەکە کراوە کە نزیکەی 22 هەزار میلە.

کۆمپانیای ئۆبایاشی یەکێکە لە پێنج کۆمپانیای گەورەی بیناسازی لە ژاپۆن، کە بارەگاکەی لە شاری میناتۆییە لە تۆکیۆ، بڕیاریداوە بۆ ساڵی 2050 گەورەترین ئەسانسۆر دروست بکات، کە لە رێگەیەوە هاوڵاتی ئاسایی دەتوانێت بۆ سەر مانگ گەشت بکات.

رەیانە دەبێتە یەکەم ژنی عەرەب بچێتە بۆشایی ئاسمان

رەیانە دەبێتە یەکەم ژنی عەرەب بچێتە بۆشایی ئاسمان