داوای دامەزراندن دەکەن

بەشێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لەبەردەم پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە

964+

عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە

بەشێک لەودانەمەزراوانەی تەمەنیان لە سەرو ساڵی 1988وەیە، لەبەردەم پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوەو داوای دامەزاندن دەکەن، بەبەپێی رێنماییەکان بەهۆی زۆری تەمەنیانەوە ناتوانن دابمەزرێن.

لەچەند رۆژی ڕابردوودا  500 هەلی دامەزراندن بۆ فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام بەپێی یەکێک لە رێنماییەکان ئەوانەی ساڵی لە دایکبوونیان لەسەروو 1988وەیە ناتوانن فۆرم پڕبکەنەوە.

هەدیە عابد یەکێک لەو دەرچووە دانەمەزراوانە بەشداری گردبوونەوەکەی کردووە، بە 964ـی وت “ماوەی 15 ساڵە فۆرم پڕدەکەمەوە و نەمتوانیوە دابمەزرێن، ئەمجارەش یەکێک لەخاڵەکان زۆری تەمەنە ئێمە تاوانمان چییە تائێستا ئەو هەلەمان بۆ نەرەخساوە، داواکارین کار بەو خاڵە نەکرێت و ئێمەش بگرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پزیشکانی دانەمەزراوی ددان داوای دامەزراندن دەکەن

پزیشکانی دانەمەزراوی ددان داوای دامەزراندن دەکەن