بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
بۆ خوار 80 دۆلار
نرخی نەوت دابەزی
964+
توانا نەقی
دواى بەرزبوونەوەکەى دوو رۆژی رابردووی نرخی نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە رووى لە دابەزین کردەوە و لە ژێر 80 دۆلارەوە مامەڵەى پێدەکرێت.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانیی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 62 سەنتە، بەوەش 0.25% بەهاکەی لەدەستداوە و نرخەکەی دابەزیوە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 0.2 سەنت بەهاکەى لەدەستداوە بە 75 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رێککەوتن تا ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمی بهێڵنەوە و رێژەکەی زیاد نەکەن، ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بۆرسەی جیهانیدا.
رۆژى پێنجشه‌ممەى رابردوو، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.