لە کەلار

ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی داو گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا شاھینە لە ژنێکی داوە و گیانی لەدەستدا.

سامان عەلی وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت،”ئێوارەی ئەمڕۆ دوای مەغریب ئۆتۆمبێلێکی جۆری شاھینە لە ژنێکی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەکە ناوی نەسرین محەمەدە و تەمەنی 47 ساڵە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە روووداوەکە دەستیپێکردوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

٣٢ کەس تەنیا لە ٢٣ رۆژدا

٣٢ کەس تەنیا لە ٢٣ رۆژدا