هەزار منداڵ بەشداربوون

کەرنەڤاڵێکی پاسکیلسواری لە شارەزوور بەڕێوەچوو

964+

بڕوا مەجید – قەزای شارەزوور

چەند گەنجێکی قەزای شارەزوو کەرنەڤاڵێکی پاسکیلسوارییان بۆ منداڵانی تەمەن شەش تا 16 ساڵ رێکخستبوو و یەکێک لە رێکخەرانی دەڵێت، ئامانج لێی بەکولتوورکردنی پاسکیل لێخوڕین پاراستنی ژینگەیە.

عەلی عوسمان، یەکێک لە رێکخەرانی کەرنەڤاڵەکە بۆ 964 وتی، ” لەپێناو گرنگیدان بە ژینگە و تەندرووستییەکی باشتر هەستاین بە سازدانی کەرنەڤاڵێکی پاسکیلسواری بۆ منداڵانی قەزای شارەزوور  و نزیکەی هەزار منداڵ بەشداربوون”.

وتیشی، “بەشێکی پێداویستییەکانی کەرنەڤاڵەکە لەلایەن بەرپرسانی حکومیی قەزاکەوە هاوکاری کراین و هەوڵ دەدەین لە ساڵانی ئاییندەدا دووبارەی بکەینەوە”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن