دایكێک: خەمی منداڵە بچووکەکانمە

ئاو و ئاگر ئامانی نییە؛ گەشتیارەکانی سۆران لەسەر خنکان چی دەڵێن؟

964+
ئاکام غەفوور – سۆران

لە کاتی گەشتکردن تاکو چەند رەچاوی مەرجەکانی سەلامەتی دەکەیت لە نزیکی رووبارەکان؟، ئەم پرسیاری پەیامنێری 964 ـە و لەو گەشتیارانەی دەکات کە چوون بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای سۆران.

بیرۆکەی سۆراغی پرسیارەکەی پەیامنێری 964 لەوەوە هات، کە چەند رۆژێک لەسەر یەک هەواڵ خنکانی منداڵ، باوک و کوڕ و گەشتیاران دەبیسترا.

هەربۆیە، لە شوێنە گەشتیارییەکانی خەلیفان دەچێتە لای ئەو خانەوادانەی لە شارە جیاجیاکان بە مەبەستی گەشتکردن روویان لەو سنورە کردووە، دەپرسێت، چۆن منداڵەکانت دەپارێزی لە مەترسی رووبار و ئاوە بەخوڕەکان؟ تا چەند رەچاوی مەرجی سەلامەتی دەکەیت؟.

گەشتیاران دەڵێن ”ئاو و ئاگر ئامانی نیە”، دەبێت دوورکەوینەوە لە شوێنانەی سەلامەت نین، لە نزیکی رووبارەکانیش ئاگاداری منداڵەکانمان بین و رێنمایان بکەین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سۆران دوو تیمی فریاگوزاری بۆ حاڵەتەکانی خنکان دیاری...

لە سۆران دوو تیمی فریاگوزاری بۆ حاڵەتەکانی خنکان دیاریکران

مەعاشەکە بۆ دوو ساڵ دەستکاری کرا و لە دهۆک ئاگر و لە سۆر...

مەعاشەکە بۆ دوو ساڵ دەستکاری کرا و لە دهۆک ئاگر و لە سۆرانیش خنکان

هەینى ئاگر و خنکان

هەینى ئاگر و خنکان