قەرەباڵغى ناهێڵێت
یەكتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی كرایەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
پڕۆژەى یەکتربڕى باخى بەختیارى کرایەوە، شۆفێران دڵخۆشن و شارەوانیش دەڵێت، قەرەباڵغى ناهێڵێت و ئەو پڕۆژەیە بۆ سلێمانى پێویست بوو.
پڕۆژەی باخی بەختیاری پێكدێت لە دوو ئەندەرپاس، كە هەردوو گەڕەكی بەكرەجۆ و قلیاسان بەیەكەوە دەبەستێتەوە .
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـى وت”پڕۆژەكە گرنگی خۆی هەیە بۆ سلێمانی، جگە لەوەی ئاسانكاری بۆ گەڕەكی بەكرەجۆ و قلیاسان دەكات، لۆد و قەرەباڵغی لەسەر دەروازەی شاریش ناهێڵێت”.
شۆفێرانیش دڵخۆشن و پێیان وایە بەم پڕۆژەیە رزگاریان دەبێت لەو قەرەباڵغییەى لەو شوێنە هەبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح