بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
ئۆپێک+ بە نیازی چییە؟
نرخى نەوت بۆ ژێر 80 دۆلار دابەزی
964+
وریا فەتاح
دواى بەرزبوونەوەکەى دوێنێ هەینى کە لە نرخى نەوتدا روویدا، ئەمڕۆ شەممە رووى لە دابەزین کردەوە و لە ژێر 80 دۆلارەوە مامەڵەى پێدەکرێت.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانیی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 0.25 سه‌نت به‌هاكه‌ی لەدەستداوە و بە 79 دۆلار و 62 سەنتە، لە کاتێکدا دوێنێ هەینى لە سەرووى 80 دۆلارەوە بووە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 0.2 سەنت بەهاکەى لەدەستداوە 75 دۆلار و 453 سەنتە.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رێککەوتن تا ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمی بهێڵنەوە و رێژەکەی زیاد نەکەن، ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بۆرسەی جیهانیدا.
رۆژى پێنجشه‌ممەى رابردوو، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.