کۆگایەکی ئارد؛ فۆتۆ: 964
به‌شه‌ئاردی پێنجه‌می ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كۆمپانیای گشتیی به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه له عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ده‌ستیان به دابه‌شكردنی پێنجه‌م به‌شی ئاردی ئه‌مساڵ كرد.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق موحسین نامیس، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، پێنجەم به‌شه‌ئارد لەناو بابەتی سه‌به‌ته‌ی خۆراک بۆ ساڵی 2024 دابه‌ش ده‌كرێت و هەموو لقەکانی لە پارێزگاکان ئاراستە کراون بۆ وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی به‌شه ئارده‌كه.
وتیشی، ئه‌مساڵ 10 به‌شه‌ئارد دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌هۆیی زۆری به‌رهه‌می گه‌نم و عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستی خۆبژێوی له دابینكردنی گه‌نمدا.
نامیس ده‌ڵێت، له به‌غدا دابه‌شكردنه به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراك ده‌ستیپێكردووه و دواتریش بۆ هه‌موو شاره‌كانی دیكه ده‌ستپێده‌كات.