چوار هێکتار دارستان سووتاوە

دوای دوو شەو ئاگرەکەی دارستانی کرماشان کۆنتڕۆڵ کرا

964+

سۆما حەکیم زادە

ئه‌و ئاگره‌ی درەنگانی شەوی سێشەممە لە دارستانەکانی زاگرۆس لە بەشی بیونیج سەر بە دەڤەری داڵاهۆی کرماشان كه‌وته‌وه‌، شه‌وی رابردوو كۆنتڕۆڵ كرا.
ئاگرەكه‌ دوو رۆژی خایاند و چوار هێکتار زەوی سووتا،  ژینگەدۆستانی ئەم ناوچەیە و رێکخراوی سروەی سەوزی داڵاهۆ ئاگادار کرانەوە و هەرزوو بەدەم ئاگرەکەوە چوون، بەڵام به‌ دوو رۆژ و دوو شه‌و ئینجا دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كۆنتڕۆڵ كرا.
سورێنی کوردستان، کە هاوڵاتی مەریوانییە و ژینگەپارێزە بە 964ی وت، ئاگرەکە بۆ ماوەی دوو شەو بەردەوامی هەبوو، ژینگە پارێزان و خەڵکی دەڤەرەکە خۆبەخشانە و گیان لەسەردەست و بەبێ هیچ کەلوپەلێکی ستاندارد توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

دەشڵێت، “بەداخەوە دارێکی زۆر لەو دارستانەدا هه‌بوون و سەوز و جوان بوون، كه‌ داری بەڕوو و شەهێن و دار قەزوان بوون، بەڵام رێژەیەکی زۆری سووتان” .
سورێنی کوردستان دەڵێت، “ئەوە حاڵی ئێمەیە لە هەموو هاوینێکدا، ژینگەدۆستان و خەڵکی خۆبەخش هەڵدەستن بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرانەی کە لە نەوچە کوردستانییەکاندا هه‌ڵده‌گیرسێن”.

لە کرماشان 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا ژەهراوی بوون

لە کرماشان 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا ژەهراوی بوون

ئاگر لە دارستانی چەند شارێکی رۆژهەڵات

ئاگر لە دارستانی چەند شارێکی رۆژهەڵات "بەردەدرێت"