964 ساغى ده‌كاته‌وه‌

ده‌نگۆى خنكانى كه‌سێكی دیكه‌ له‌ رووبارى چۆمان هه‌یه‌

964+

ئاكام غەفوور – سۆران

كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگۆى خنكانى كه‌سێكی دیكه‌ له‌ رووبارێكی سنوورى قه‌زاى چۆمانى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى سۆران بڵاوبووه‌ته‌وه‌.
تا ئێستا ئه‌مه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و په‌یامنێرى 964 ئێستا له‌ ساغكردنه‌وه‌ی دایه‌.

نوێكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 11:05 خوله‌ك
ره‌وه‌ند هاودیانى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران به‌ 964ـى راگه‌یاند، پێڵاوى منداڵه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبارى پڕژێ له‌ سنوورى قه‌زاى چۆمان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و گومان ده‌كرێت به‌ئاودا چووبێت.
وتیشی “منداڵه‌كه‌ كچه‌ و ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌ و ناکام بووە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بە دیاریکراوی لە گوندێ ئێنێ بونە لە سەر روباری پڕژێ و له‌ قه‌راغى ئه‌م رووباره‌ پێڵاوه‌كانى به‌جێماوه‌.
منداڵە لە کاتژمێر 6:00ـى سه‌رله‌بەیانی ئه‌مڕۆ ونبووە، به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكه‌وه‌ روویان لە سنوورى قه‌زاى چۆمان كردووه‌.
رەوەند هاودیانی دووپاتیكرده‌وه‌، نۆ تیمیان له‌شوێنى رووداوه‌كه‌ن و به‌دواى ئه‌م منداڵه‌دا ده‌گه‌ڕێن، داواشی لە دایک و باوکان كرد ئاگادارى منداڵه‌كانیان بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی له‌و شوێنه‌ مه‌ترسیدارانه‌ نزیك نه‌بنه‌وه‌.