چی روویدا؟

پۆلیس ورده‌كاریی خنكانی مێردمنداڵه‌كه‌ی رووباری چۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ن

964+

ئاکام غەفوور – چۆمان

پۆلیس ورده‌كاریی خنكانی مێردمنداڵه‌كه‌ی رووباری چۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ن و دەردەکەوێت لەگەڵ باوکی کەوتوونەتە ئاو و باوکەکە رزگاری بووە، بەڵام مێردمنداڵەکە خنکاوە.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024 مێردمنداڵێك له‌ ئاوی رووباری چۆمان خنكا و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌شی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
ره‌وه‌ند هاودیانی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سۆران له‌ باره‌ی چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه‌ بۆ 964 ورده‌كاری باس كرد.
ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، مێردمنداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی 13 و نەخۆش بووه‌، له‌ ده‌ستی باوكی بووه‌ و ویستوویه‌تی له‌ ئاوه‌كه‌ بیپه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام باوك و مێردمنداڵه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و باوكه‌كه‌ توانیویه‌تی خۆی رزگار بكات، به‌ڵام مێردمنداڵه‌كه‌ ئاو بردوویه‌تی، تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزاوه‌ته‌وه‌.
وتیشی، به‌ درێژایی رووباره‌كه‌ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی سۆران گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ شوێنێك ته‌رمه‌كه‌ بینراوه‌، به‌ڵام هێشتا به‌ ته‌واوی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

مێردمنداڵێك له‌ رووباری چۆمان خنكا

مێردمنداڵێك له‌ رووباری چۆمان خنكا