دوو رۆژ بەردەوام دەبێت
منداڵان هانده‌درێن له بری مۆبایل و ئایپاد وێنه بكێشن و تواناكانیان ده‌ربخه‌ن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
له هه‌ولێر پێشبركێی وێنەكیشان بۆ منداڵانی تەمەن 6 تا 15ساڵی بە سێ ئاستی جیاواز به‌ڕێوه‌چوو، 300 منداڵ به‌شداربوون و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشبڕكێیه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئامانجیانه منداڵان له به‌كارهێنانی مۆبایل و ئایپاد دووربخه‌نه‌وه و به وێنه‌كێشان و ده‌رخستنی به‌هره‌كانیان سه‌رقاڵیان بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6.6.2024 شاری یاری سمایلاند پێشبڕكێیه‌كی گه‌وره‌ی وێنه‌كێشانی بۆ منداڵان رێكخست، ئارام فوئاد بەڕێوه‌بەری پێشبڕكێیەكە بۆ 964 وتی، “مەبەستمان لە ئەنجامدانی پیشبڕكێیه‌كه گرنگیدانە بە بەهرەی منداڵەكان و دوورخستنەوەیان لە تەكنەلۆجیا، چونكە منداڵێكی زۆر پێوەی گیرۆدە بووە”.
وتیشی، “وامان كردووە ژینگەیان خۆشبوێت، چونكه جۆری وێنەكانی پێشبڕكێیه‌كه دیاریكراوبوون و زیاتر وێنەی ژینگەییە، 300 منداڵیش ناویان بۆ به‌شداریكردن تۆماركردووە”.
كۆمه‌ڵێك منداڵی به‌شداربوو بۆ 964 قسه‌یان كرد و هه‌موویان دڵخۆشیی خۆیان به به‌شداریكردن له پێشبڕكێیه‌كه ده‌ربڕی و باسی به‌هره و تواناكانی خۆیان له بواری وێنه‌كێشاندا كرد.
هەناسە هونەر، ته‌مه‌نی 13ساڵە و ده‌ڵێت، “لە وێنەكیشان دەتوانی هەستەكانت دەرببڕیت، له جیانی بە تەكنەلۆجیا خەریك بكەین وێنەكە بكێشین مێشكمان فراوانتر دەبێت”.
بینەر ئەیادی 12ساڵانیش وتی، “هیوادارم هەموو منداڵان وێنە بكێشن، نەك بڕۆن مۆبایل و ئایپاد بەكاربێنن، وێنە باشترە و مێشكت بەقوەت دەكات”.
بڕیارە پێشبڕكێیەکە سبەی هەینییش بەردەوام بێت و سێ براوەی یەکەمیش خەڵای دەکرێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا