کاپتن محەمەد

راهێنانی مەلە بە منداڵانی چەند رۆژی دەکات

964+

میدیا گۆران

محەمەد فودە، ئەو راهێنەرەیە کە  چاونەترسانە راهێنانی مەلە بە منداڵی ساوا دەکات، و هەر لەو تەمەنەوە فێری مەلەیان دەکات

بەپێی گرتە ڤیدیۆکانی خۆی کە لە تۆڕی ئینستگرام بڵاویکردووەتەوە تا ئێستا بچووکترین منداڵ کە راهێنانی پێکردووە تەمەنی تەنها 23 رۆژ بووە.

کاپتن دەڵێت، منداڵی ساوا خودکارانە توانای جووڵەکردن و راگرتنی هەناسەی هەیە لەژێر ئاودا، بۆیە زۆرێک لە دایکەکان هەر زوو منداڵەکانیان فێری مەلە دەکەن.

"راهێنەری بێ بڕوانامە بۆی نییە لە مەلەوانگەکان کار بکات"